هەوڵی ڕژێمی زایۆنی بۆ هەڵاتن لە بەڵێنەکانی بەرامبەر گەلی فەلەستین
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، وێڕای جەخت کردنەوە لە سەرهەوڵەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ خۆدزینەوە لە بەڵێنەکانی وتی : ڕژێمی زایۆنی لە هەمان کاتدا هەوڵ دەدات گیراوەکانی خۆی بگەڕێنێتەوە و شەڕ دژی کەرتی غەززە دەستپێبکاتەوە.
حازم قاسم لە وتووێژێکدا وتی: ڕژێمی داگیرکەر خۆی دەبوێرێ لە پابەندبوون بە کۆتایی هێنان بە شەڕ و چوونە دەری بە تەواوی لە غەززە ناوبراو وتی: درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست بەو شێوەیەی کە داگیرکەر پێشنیاری کردووە بۆ ئێمە جێگای قبوڵ نییە و ڕژێمی زایۆنیستی بە پەکخستنی ڕێککەوتنەکە هەوڵ ئەدات هەموو شتێک بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی سەره تایی . وتەبێژی حەماس زیادی کرد: لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ بزووتنەوەکە سەبارەت بە قۆناغی دووەمی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی زیندانیان و دەستبەسەرکراوان لە ئارادا نییە و ڕژێمی زایونی بەرپرسی دەسپێنەکردنەوەی وتووێژەکانی قوناغی دووهەمی ڕێککەوتنامەیەی غەزەیە.