شەهیدبوونی ١١٥ فەلەستینی لەو کاتەوە ئاگربڕی غەززە ڕاگەیەندراوە
ئادار 02, 2025 18:00 Asia/Tehran
ڕژێمی زایۆنی لەو کاتەی ئاگربڕ دامزراوە تا ئێستا ١١٥ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید کردووە و ٤٩٠ کەسیش لە بەر پەلامارەکانی ئەم ڕژێمە بریندار بوون.
پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی و تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە بەیتحانون، خان یونس و ڕەفەح لە کەرتی غەززە چوار شەهید و چەن برینداری لێکەوتۆتەوە. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی ٢٣ شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە ٢١ شەهیدان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان هێناوەتە دەرەوە و دوو کەسیش ئەمدواییە شەهید بوون. لەم ماوەیەدا ٢٣ کەسی دیکەیش بریندار بوون. میدیاکانی لوبنانیش ڕایانگەیاندووە ژماەی شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە لوبنان گەیشتۆتە شەش هەزار کەس.