ئادار 07, 2025 17:40 Asia/Tehran

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام بە ئاماژە بە بڕووبیانوو هێنانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لە نوێ پەلاماردانەوەی غەززە هەرەشەی لەم ڕژێمە کرد.

ئەبووعوبەیدە وتەبێژی گوردانەکانی قەسام لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا پێیداگرت: خۆڕاگری لە پێش چاوی هەموو جیهان و ناوبژیواناندا پێبەند بووە بە بڕگەکانی ئاگربڕ و مامەڵەی دیلبەدیل و سەرباری هەموو بڕوبیانوو هێنانەوەکانی دوژمن ئێستاش هەر پێبەندە.

ئەبووعوبەیدە جەختی کرد کاربەدەستانی زایۆنی هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی داکۆکی و پاڵپشتی لە ئەمریکا وەرگرن و بەردەوامیش بن لە جەنایەکانیان دژ بە خەڵکی فەڵەستین و خۆیان بدزنەوە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، لەکاتێکدا کە کورتترین و ڕێکترین ڕێگا پێبەندبوونی دوژمن بە بڕگەکانی ئاگربڕە، نا  هەڕەشە و گوڕەشە کردن.  وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وتی: ئێمە بۆ هەر چەشنە ڕووداوێکی شیمانەیی ئامادەیین . هەر دەسترێژییەک بکرێتە سەر خەڵکی ئێمە دەبێتە هۆی کوژرانی ژمارێک لە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی.

لە لایەکی دیکەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ڕایگەیاند لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستدرێژی و پەلامارەکانی داگیرکەرانی زایۆنی لە کەرتی ڕۆژاوا و قودسی داگیرکراو یەکجار زیاتر بووە کە کوشتن خاپوورکردنی بینا گشتی و تایبەتەکان ، گرتن و قۆڵبەست کردن لە ئاستێکی بەربڵاو، هەڕەشە و گوڕەشە و هەروەها جەنایەتی دیکەش دەگرێتەوە و زیاتر لە ٧ هەزار و ٧٧٣ حاڵەتی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە فەلەستینییەکان هەر لەم ماوەیەدا تۆمار کراوە.

سەرۆکی ناوەندی فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەوڵی ئیسراییل بۆ کاولکردنی بەربڵاوی ماڵ و باڵاخانەکان لە کەرتی ڕۆژاوایی ئیدانە کرد و وشداریدا؛ ئەم کردەوانە کاریگەرییەکی نالەبار دادەنێتە سەر ژیانی هەزاران فەلەستینی و گەورەترین ئاوارە بوونی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوە خەریکە دەقەومێ.

سەرپەیڤ