ئادار 08, 2025 18:48 Asia/Tehran
  • شەهیدکرانی ٤ فەلەستینی لەپەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

٣ فەلەستینی لە ڕەوتی پەلاماری درۆنیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گروپێک لە شارومەندان لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شوجاعیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە وهەروەها کەسێکی تر لە ڕەفەح شەهید بوونە.

سەرچاوەیەکی خۆجیی ڕاپۆرتی دا سێ فەلەستینی لە پەلاماری درۆنیی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی شوجاعیە شەهید بوون. پەیامنێری یەلجەزیەرەیش لە شەهیدکرانی فەلەستنێک بە هۆی تەقەی سوپای زایۆنی لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح هەواڵی دا. هەروەها دوو فەلەستینی تر ، بە هۆی هاوێژرانی بۆمب لە ناوفڕۆکەی کوادکوپتەری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر خێوەتی ئاوارەکان لە شاری ڕەفەح هەڵکەوتوو کە باشووری کەرتی غەززە برینداربوون . پەیامنێری ئەلجەزیرە هەروەها ڕاپۆرتی دا کە لە کاتی بومباران بوڵدێزرێک کە بۆ داروپەردوو هەڵدانەوە لە بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە کاری ده کرد حەوت فەلەستینی برینداربوون.

سەرپەیڤ