بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی غەززە
وەزاڕەتی تەندروستی غەززە لە دۆزرانەوەی چەند تەرم لە ژێر دارو پەردوو وشەهید کرانی ٦ فەلەستینی تر لە ماوەی ٤٨ کاژیری ڕابردوو وبەرزبوونەوەی ژماری شەهیدانی جێنوسایدی ڕژێمی زایۆنی بۆ ٤٨ هەزار٤٥٣ کەس هەواڵی دا.
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لەکەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لەماوەی ٤٨کاژێری ڕابردوو تەرمی حەوت شەهید بو نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە گوێزرانەتەوە. وەزاڕەتی تەندروستی غەززە وتی کە تەرمی یەک کەس لە ژێرداروپەردووهێنراوەتە دەر وشەش فەلەستینی تریش لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوو شەهید بوونە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، لە ٤٨ کاژیری ڕابردوو هەروەها هەشت فەلەستینی لە ئەنجامی بنپێکرانی ڕێککەوتن لەلایەن ڕژێمی زایۆنی برینداربوونە. ئەم وەزاڕەتخانەیە وتیشی کە لە سەرەتای شەڕ" حەوتەمی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ٤٨ هەزارو٤٥٣ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید کراون و١١١ هەزارو٨٦٠ کەسیش برینداربوونە. وەزاڕەتی تەندروستی غەززە هەروەها لە درێژەدا لە ناکارامەیی وناتەوانبوونی تیمەکانی فریاکەوتن لە بواری دەسڕاگەیشتن بە تەرمە بەجێ ماوەکان لە ژێر داروپه ر دوو بە هۆی نەبوونی ئیمکانات هەواڵی دا.