تیکەڵچوونی توند لە نێوان خۆڕاگری و ڕژیمی زایۆنی لە ڕۆخی خۆرئاوایی
سوپای ڕژیمی زایۆنی کە لە ماوەی دوێنێشەو وئەمڕۆ پەلامارەکانیان لە شارە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی تەشەنا پیدابوو ، لەگەڵ وەڵامی توندی هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین ڕووبە ڕوو بووەتەوە.
میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند سوپای داگیرکەری زایۆنی پەلاماری کردوەتە سەر ناوچەی ڕاس ئەلجورە هەڵکەوتوو لە شاری ئەلخەلیل لە ڕۆخی خۆرئاوایی . هەروەها تێکەڵچوونی توند لە شاری نابلۆس لە نێوان هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی وخۆڕاگری فەلەستین بە دی هاتووە وهێزەکانی خۆڕاگری لە نزیک دیواری ڕۆژهەڵاتی دەوروبەری ناوچەی کۆنی نابلۆس لە بەرامبەر سەربازانی ڕژێمی زایۆنی وەستاون. قلقیلیە لە وناوچانەی تر بوو کە لە ماوەی دوێنێشەو وئەمڕۆ درایە بەر پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی.
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززەیش ڕایگەیاند ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ کەرتی غەززە گەیشتووە بە ٤٨ هەزارو٤٦٧ کەس.