درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە و لێواری ڕۆژئاوا
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچەکە، 48 هەزار و 515 فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢ شەهیدی فەلەستینی بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچەیە گو ێزراونەتەوە کە تەرمی ٥ کەسیان بە تازەیی دۆزراونەتەوە .بە پێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ فەلەستینی لە کەرتی غەززەش بریندار بوون. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ژمارەیەک شەهید لە ژێر داروپەردوو و لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە و هێزەکانی فریاگوزاریش ناتوانن هاوکاریان بکەن .
بە ئەم شەهیدانەشەوە ژمارەی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لە گەڵ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهوزی ئەقسا گەیشتووەتە ٤٨ هەزار و ٥١٥ کەس، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١١١ هەزار و ٩٤١ کەس. لە لایەکی دیکەوە، حەماس لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە درێژەی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە دژی شاری جەنین، ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەر ٢٠ هەزار دانیشتووی ئۆردوگای جەنینی ئاوارە کردووە و دەیان کەسی دیکەی دەستگیر کردووە و دەستدرێژیەکانی ڕژیم بۆ سەر کەمپی تولکارم بەردەوامە و دەیان ماڵیش کاول بوونە حەماس هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی ڕژێم بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی لکاندن و ئاوارە کردنی زۆرەملێی فەلەستینییەکان و گۆڕینی ڕاستییە مێژووییەکان، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕژێمی داگیرکەر پابەند نییە بە هیچ کام لە یاسا مرۆییەکان و کونواسیون و ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکان .
لە هەواڵێکی دیکەدا، حازم قاسم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و حەماس لەو دانوستگەلە بە شێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە و ئەرێنی دەجوڵێتەوە .