نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسراییل ژینۆساید و تووندوتیژیی جنسی لە غەززە ئەنجام داوە
ئادار 13, 2025 18:52 Asia/Tehran
بەپێی ڕاپۆرتی تازەی کارناسانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕژێمی زایۆنی لە درێژایی شەڕی غەززەدا لەگەڵ ئەوەی تووندوتیژیی جەنسی وەکوو ستراتیژییەکی جەنگی بەکارهێناوە، ژینۆسایدیشی دژ بە فەلەستینییەکان ئەنجام داوە.
کارناسانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی بە تیابردنی سیستەماتیکی ناوەندەکانی تەندروستی و دەرمانی ژنان لە شەڕی خوێناوی غەززەدا لە ڕاستیدا ژینۆسایدی دژ بە فەلەسینییەکان ئەنجام داوە و هەروەها توندوتیژیی جەنسیشی وەکوو ستراتژییەکی جەنگی بەکارهێناوە. کۆمسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە فەلەستین ڕایگەیاند ؛کاربەدەستانی ئیسراییل بە گرتنەبەری تەگبیرگەلێک لە پێناو پێشگری بە زاوزێ لە کەرتی غەززە هەوڵیان داوە بارستا و توانای زاوزێی فەلەستینییەکان لە غەززە تیا بەرن.