ئادار 14, 2025 18:00 Asia/Tehran
  • ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی پشتڕاست کرایەوە

لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکاندا ژینۆساید و بنپێکردنی مافی فەلەستینییەکانی ئەنجامداوە.

ئەم لیژنەیە ڕاشیگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنی بە ئەنقەست دەستی داوەتە تیابردنی دامودەزگەکانی تەندرووستی و دەرمانی غەززە و پێشی گرتووە بە گەیشتنی دەرمان و کەرەستەی پزشکی بەم کەرتە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دیلە فەلەستینییەکانیش کەوتوونەتە بەر ئازاری جەستەیی و دەەروونی و بێڕێزییان پێ کراوە.

لیژنەی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی: ئەو منداڵانەی ئەمڕۆ لە غەززە لە دایک دەبن ، چ لە سەردەمی شیرخواردنیان و چ پاش گەورەبوونیان، هەروەها ئەو منداڵانەی کە بە هۆی پیسبوونی ئاو، سەرما و سۆڵە و برسێتی تووشی نەخۆشین و گرفت بوونە، هەموویان مەترسیی مردنیان لەسەرە. 

سەرپەیڤ