ئادار 19, 2025 20:28 Asia/Tehran
  • دووهەمین ڕۆژ لە شەپولی نوێ پەلامارەکان بۆ سەر کەرتی غەزە

دووهەمین ڕۆژ لە شەپولی نوێ پەلامارەکانی ئاسمانی و توپخانەیی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر فەلەستینیەکان لە غەزە ژومارێک شەهید و برینداری لێ کەوتەوە منداڵان ئامانجی ڕژێمی زایونین

لە دووهەمین ڕۆژی شەپۆلی نوێی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەکانی  ڕژێمی زایونی بۆ سەر فەلەستینییەکان لە غەززە، ژمارەیەک کەسی کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. لە دووهەمین ڕۆژی دەستپێکردنەوەی پەلاماری دڕندەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێم ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززەیان بۆردومان کرد لە ئەنجامی بۆردومانکردنی   لە شاری غەززە لەلایەن سوپای داگیرکەری ئیسرائیلەوە، 25 فەلەستینی شەهید بوون و  ژومارێکی دیکەش  بریندار بوون.

 فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زاینی گەرەکی  ئەلمەواسی  لە ڕوژئاوای خان یونسیان چەن جار  بۆردومان کرد لە  باکووری ڕۆژهەڵاتی کەمپی ئەلبەریج، ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەفەح ، باشووری ڕۆژهەڵاتی غەززە، ناوچەکانی ئەلمەواسی و موحەڕەت لە خان یونس و ناوچەکانی دیکەی غەززەش لەلایەن تۆپخانەکانی ئیسرائیلەوە تۆپباران کران و ژمارەیەک فەلەستینی کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، شەهید کران  فڕوکە شەڕ کەرەکانی   زایونی  باشووری  غەزە  لەکاتی پەخشی ڕاستەوخۆ، کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلعالەمیان بوردمان کرد ، بەڵام پەیامنێری ئەلعالەم بەبێ ترس خۆی کۆنترۆڵ کرد و درێژەی بە ڕاپۆرتەکەی دا لە کاتی پەلامارە  دڕندەکانی ڕژێمی  زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە، ژمارەیەک لە هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بریندار بوون، هاوکات نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕژێمی  زایونی تەنها پێگەکانی حەماسی کردۆتە ئامانج. لە خولی نوێی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ژمارەی شەهیدان گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٦٠ کەس و هەروەها ئەندامێکی هێزی بەرگری شارستانی غەززە لە  پەلامارێکدا  بۆ سەر ماڵەکەی لە ناوچەی سەبرا لە شاری غەززە شەهید بوو.  

سەرپەیڤ