ئادار 20, 2025 16:11 Asia/Tehran

ئەرتەشی تیرۆر بە پێشێلکردنی ئاگربەس لە کەرتی غەزە لە سێهەمین ڕۆژدا دەسدرێژکاریە سەربازیەکانی خۆی بۆ سەر کەرتی غەزە سەرلە نوێی دەسپێکردەوە .

لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر باکوور و باشووری غەزە لانیکەم 71 کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش  بریندار بوون . لە کەناری ڕوژئاواییش بە هۆی پەلامارە بەردەوامەکانی  ڕژێمی زایونی  24 هەزار فەلەستین  لە ئوردووگاکانی نور شەمس و تولکەرم  ئاوارە بوونە . لە پەلامارەکانی سەرلەبەیانی  ئەمڕو بۆ سەر کەرتی غەزە لانیکەم  دە  مال  و هەمارێکی پڕ لە یارمەتیی  مڕۆڤدوستانە و مزگەوت  لە باکوور و  باشووری  کەرتی غەزە کاول بوون . وەزارەتی  تەندروستی غەزەش ڕاپوڕتی دابوو کە ژوماری  شەهیدانی پەلامارەکانی ئەم سێ ڕوژەی دواییەی  ڕژێمی  داگیر کەر بۆ سەر غەزە  گەیشتووەتە  710 کەس و 900 کەسیش بریندار بوونە  ئەرتەشی  ڕژێمی زایونیش  ڕایگەیاند  کە ئوپڕاسیونی  زەوینی   لە باکووری کەرتی غەزەش هاوکات لە گەڵ  پەلاماری  ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکان دەسپێکراوە گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی  بزووتنەوەی خوڕاگری   ئیسلامی حەماسیش  ڕایگەیاند  لە وەڵام بە جەنایەت و کوشتارەکانی  دوژمنی  زایۆنی  دژی  کەسانی  سیڤیلی  فەلەستینی  لە کەرتی غەزە  شاری  داگیرکراوی  تەلابیبیان بە  موشەکەکانی   ئێم  نەوەد کردووەتە  ئامانج . بە دوای پەلاماری مووشەکی گوردانەکانی قەسام بۆ سەر تەلابیب  فڕگەی نێونەتەوەیی بێن گوریون  لە تەلابیب داخرا .

سەرپەیڤ