ئادار 21, 2025 20:29 Asia/Tehran
  • چوارەمین ڕۆژی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە

ئەمڕۆ چوارەمین ڕۆژی بەدوای یەک لە قۆناغی نوێی دەستدرێژیی ڕژێمی زایونی بۆسەر کەرتی غەززەیە و ڕژێمی داگیرکەر شەڕی دەروونی و پڕوپاگەندەیی و هەڕەشەکانی لە دژی فەلەستینییەکان لەوان ئاوارەبوون و کوشتنیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە و ئەنجامدانی پەلاماری زەمینی زیاد کردووە.

 پەلامارەکانی  زەوینی و ئاسمانی ڕژێمی زایونی  بۆ سەر ناوچە جوراوجورەکانی کەرتی غەزە درێژەی هەیە و بە پێی  ڕاگەیندرانی  سەرچاوە پیزیشکیەکان  لانیکەم 110 کەس لە غەزە  شەهید بوونە  لە سێ  ڕوژی    ڕابردوودا ئەرتەشی  ڕژێمی  زایونی   لە پەلامارەکانی خوی   زیاتر لە  600  فەلەستینی  شەهید کردووە  کە هەفتا  لە سەدیان  ژن و منداڵ بوونە  سەربازانی زایونی  پەلاماری زەوینی خویان بۆ سەر  شاری ڕەفەح  لە باشووری  غەزە   پەرە پێی داوە  . داگیرکەرانی  زایونی   لە چوارەمین  ڕوژی   پەلامارەکانی خویان  بینای  نەخوشخانەی  نەخوشانی  شێرپەنجەیییان بوردمان کرد  کوپتەرێکی   سەربازی  ڕژێمی   زایونی   ناوچەی  مەغراقە   لە ناوەندی  کەرتی غەزەی  کردە ئامانج  بە دوای  سەرلە نوێی کردنەوەی  پەلامارەکانی   ڕژێمی داگیرکەر بو  کەرتی غەزە   ئەو ڕژێمە جارێکی  دیکە  وشداری  بە بنەماڵەی فەلەستینیان لە بڕێک  لە ناوچەکان داوە  تا   ئەو ناوچانە چۆڵ بکەن . پەلامارەکانی ڕژێمی  زایونی  بۆ سەر کەرتی غەزە لە حاڵێکدا  درێژەی  هەیە کە ئەو ناوچە یە چووەتە ناو    یەکەمین  قوناغی   قات و قڕییەوە  و دوو ملوێن  فەلەستینی  بێ خوراک ماونەتەوە . ڕژێمی   داگیرکەر  لە  18 ڕوژی   ڕابردوو  بەر گرتووە بە   گەیشتنی   دەرمان  ئاو  خوراک بۆ کەرتی غەزە . پزشکەکان  دەڵێن  لە دوخی زور  دژواردا  کار دەکەن .

سەرپەیڤ