ئادار 23, 2025 15:22 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی غەزە ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 41 فەلەستینی شەهید بوون و 61 کەسی دیکەش بریندار بوون و ئاماری گشتیی شەهیدانی غەزە لە 7 ئوکتوبره وه تا ئێستا گەیشتووەتە 50 هەزار و 21 کەس.

  پەلامارەکانی  ڕژێمی  زایونی  دژی کەرتی  غەزە  دوای  ڕێککەوتنی  ئاگربڕ  سەرلە نوێ   دەسپێ بووەتەوە . لە  درێژەی   دەسدرێژکاریەکان  لە کەرتی  غەزە  شەڕکەرەکانی  ئەو  ڕژێمە  ئەمڕۆ ناوچە جوراوجورەکانی   غەزەیان کردووەتە ئامانج  و دەیان فەلەستیتینان  شەهید و بریندار کردووە .

لە پەلاماری  داگیرکاران بۆ سەر ناوچەی   مواسی  لە خان یونس  سەلاح ئەلبەردەویل  ئەندامی  باڵای  حەماس هاوڕێ  لە گەڵ  هاوسەرەکەی  شەهید بوو   حەماس  لە بەیاننامەیکدا  وێڕای    سەرەخوشی کردن بە بۆنەوەی  شەهادەتی  سەلاح ئەلبەردەویل  وتوویەتی  کە ئەو پەلامارە  بەشێک  لە زەنجیرە  دەرندەکاریەکانی  ڕژێمی  زایونیە کە دوژمن  دژی  خەڵکی  خوڕاگری  غەزە  ئەنجامی  ئەدات  حەماس  جەختی کردووە  کە  دڕندەکاریەکانی  دوژمنی  زایونی  هەرگیز  ناتوانێ   ئێرادەی و خوڕاگری  خەڵککی  ئێمە    لاواز  بکات  لە هەمان حاڵدا  ئەرتەشی  تیرور  ئەمرو بە دەر کردنی  بەیاننامەیک    وشدای  بە فەلەستینیەکانی  دانیشتووی   گەڕەکی  تەل سوڵتان  لە ڕەفەح دا   کە ئەو ناوچە  چۆڵ بکەن  .

لە ماوەی  24 کاتژمێری  ڕابردوو 24  فەلەستینی  شەهید  و 61 کەسی  دیکەش  بریندار بوونە  کە زۆربەیان   ژن و منداڵن . لە لوبنانیش  بە هۆِ پەلامارەکانی  ڕژێمی ز ایونی  بۆ سەر باشووری   ئەو وڵاتە  لانیکەم  حەوت  کەس  شەهید  و چل کەسیش  بریندار بوون . ڕادیو  ئەرتشی  ڕژێمی  زایونی   ڕاپوڕتی داوە  کە ئەو  ڕژێمە   50  ئامانجی  لە لوبنان  بوردمان کردووە .

سەرپەیڤ