شەهید بوونی ٢ پەیامنێر لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437194-شەهید_بوونی_٢_پەیامنێر_لە_غەززە
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ لە کەرتی غەززە لە کاتی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی دوو پەیامنێر (محەمەد مەنسور و حوسام شەبات) شەهید بوون.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 24, 2025 13:56 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی ٢ پەیامنێر لە غەززە

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ لە کەرتی غەززە لە کاتی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی دوو پەیامنێر (محەمەد مەنسور و حوسام شەبات) شەهید بوون.

حوسام شەبات پەیامنێری   فەلەستینی  لە کاتی بۆردومانکردنی ناوچەکانی باکووری غەززە لەلایەن ڕژێمی  زایونیەوە لە شەقامی سەلاح الدین کو شەهید بوو چەند کاتژمێرێک پێشتر ئاژانسی هەواڵی فەلەستین ئەلیوم ڕایگەیاندبوو کە محەمەد مەنسوور پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کاتی بۆردومانکردنی ماڵەکەی لە خان یونس لە باشووری غەززە لەلایەن ڕژێمی  زایونیەوە  شەهید بوو .  حسام شەبات  لە دوایین پۆستی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی محەمەد مەنسوور دەربڕی بوو .