بەردەوامی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە؛ شەهیدکرانی ٦٢ فەلەستینی تر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437221-بەردەوامی_پەلامارە_دڕندانەکانی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_غەززە_شەهیدکرانی_٦٢_فەلەستینی_تر
پەلامارە تازەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە بووە هۆی شەهید و بریندارکرانی ژمارەیەکی تر لە فەلەستینیەکان .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 25, 2025 10:33 Asia/Tehran
  • بەردەوامی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە؛ شەهیدکرانی ٦٢ فەلەستینی تر

پەلامارە تازەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە بووە هۆی شەهید و بریندارکرانی ژمارەیەکی تر لە فەلەستینیەکان .

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە لەماوەی ٢٤ ساعەتی ڕابردوو ٦٢ فەلەستینی شەهید و٢٩٦ کەسی تریش برینداربوونە. لە ڕاپۆرتی وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین دا هاتووە لە هەژدەی مارسی ئەمساڵ و دوای دەسپێکرانی خۆلی نوێ پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە هەتا ئێستاکە ٧٩٢ کەس لە کەرتی غەززە شەهید بوونە و١٦٦٣ کەسیش برینداربوونە . بە هەژمارکردنی ئەم شەهیدانە ، ژماری شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ "١٥ی ڕەزبەر"ی ١٤٠٢ هەتا ئێستاکە گەیشتیووە بە ٥٠ هەزارو١٤٤ کەس وژماری برینداران گەیشتووە بە ١١٣ هەزارو٧٠٤ کەس.