ئادار 25, 2025 18:21 Asia/Tehran
  • قەڵاچۆی فەلەستینیەکان لە

سەرچاوە هەواڵیەکان لە دۆخی نالەباری هەزاران فەلەستینی لە ناوچەی " تیل ئەلسوڵتان " لە باشوری غەززە هەواڵیان دا کە لەژێر بۆمباران و پەلامارە دڕندانەکانی زایۆنیەکان دان .

"مەروان ئەلهومس" سەرۆکی نەخۆشخانەی کاتیی لە کەرتی غەززە لە دۆخی نالەباری شاری ڕەفەح لە سێبەری پەلامارە گەڵاڵەڕێژی کراوەکان لە لایەن داگیرکەران لەدژی کادێری پزیشکی وفریاکەوان هەواڵی دا ووتی: زایۆنیەکان کادێری دەرمان دەدەنە بەر دەسڕێژ ورێگری ئەکەن لەئەنجام دانی کارەکانیان .

چوار ترۆمۆبیلی کۆمەڵگەی مانگی سووری فەلەستین گەیشتە ڕەفەح بەڵام پێوەندی گرتن لەگەڵیان پچڕاوە. هاوکات کاربەدەستانی شارەداری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە لە گەڕەکی تیل ئەلسوڵتان وەکوو ناوچەی پڕکارەسات  ناویان برد کە هەزاران گەمارۆدراو لەژێر بۆمبارانی توندی زایۆنیەکان دان وپێوەندی لەگەڵ ناوچەکە  پچراوە وبنەماڵەکان بە بێ ئاو وخوراک ودەرمانن وهەروەها خزمەتەکانی پزیشکیش لەئارادانیە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی بەرگری مەدەنی غەززەیش لەبارەی مەترسیەک کە هەڕەشە لە گیانی پەنجا هەزارکەس لە ڕۆژئاوای ڕەفەح ئەکات، هۆشداری دا ولە خاچی سوور وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی داوای کرد کە بەرپرسایەتی خۆیان لە هەمبەر شارومەندان راپەڕێنن .

ستیفان دوجارێک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش دوێنێ بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕژێمی زایۆنی پەلاماری کاولکەرانەی بۆسەر غەززە ئەنجام داوە وتەنانەت ڕەحم وبەزەئیشی نایەت بە تیمی پزیشکی وکارمەندەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، جەختی کرد کە سوپای تیرۆرلە سەرەتای مانگی مارس لە هاتنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ کەرتی غەززە پێشگیری کرد. دووجارێک هەروەها جەختی کرد: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان غەززە بە جێ ناهێڵێت. ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها ئەرکمەندە بە دانی یارمەتی گەلێک کە کەسانی ناسەربازی بۆ ژیان وپاڕاستنی خۆیان وابەستەن. 

سەرپەیڤ