سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ١٥ فریاکەو و بەرگریکاری مەدەنی غەززەی ڕفاند
ئادار 26, 2025 14:46 Asia/Tehran
نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکومیی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ١٥ فریاکەو و ماموری بەرگری مەدەنی غەززەی لە کاتی ئەنجام دانی ئەرکەکانیان لە ڕەفەح ڕفاندووە.
نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکومیی لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ، خوازیاری داسەپانی زەخت وگوشاری خیرای کۆمەڵگەی جیهانی لەسەر تیلا ڤیڤ بۆ ئازادکرانی خیرای فریاکەوان ومامورانی بەرگری مەدەنی ڕفێنراو لەلایەن سوپای ڕژێمی زایۆنی بوو.
لەبەیاننامەی نوسینگەی زانیاری گەیاندنی حکومیی لە کەرتی غەززە هاتووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنی ١٥ کەسی لە کادێری ئۆرژانس وبەرگری مەدەنی غەززە لە ڕەفەح لە باشووری ئەم ناوچە لە دۆخێکدا کە خەرێکی ئەنجام دانی ئەرکی مرۆڤی خۆیان بۆ یارمەتی گەیاندن بە برینداران لە ژێر دارۆپەردوەکان دابوون ، ڕفاندووە.