نەتەوە یەکگرتووەکان: لە غەززە هەموو شتێک بەرەو کۆتایی دەچێت، بە ژیانیشەوە
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەواهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانە ڕایگەیاند کە هەموو شتێک لە غەززە خەریکە تەواو دەبێت، بە هاوکاری و کات و ژیانیشەوە.
یەنس لایرکە، وتەبێژی نووسینگەی هەواهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە جەنایەتی دڕندانەیە. ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ژێنێڤ ڕایگەیاند کە غەززە خەریکە بێ بایەخکرانی ڕوون و ئاشکرای ژیان و کەرامەتی مرۆیی بە خۆوە دەبینێ.
لایرکە وتیشی: بە فەرمانە ڕۆژانەکانی کۆچپێکردنی زۆرەملی کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە دەردەکرێ، بەختی زیندوو مانی بنەماڵە فەلەستینییەکان تا دێ کەمترە دەبێت.
لە هەمان کاتدا مایکل فەخری، ڕاپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافی خۆراک ڕایگەیاند کە ڕژێمی ئیسراییل بەردەوامە لە بەکارهێنانی خۆراک وەک چەک لە کەرتی غەززە و سیاسەتەکانیشی بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران منداڵ. سیستەمی ئاپارتایدی ئیسراییل فەلەستینییەکان لە کەرامەتی مرۆڤ بێبەش دەکات.