ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٥٠ هەزار و ٣٥٧ کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: لە سەرەتای دەستدرێژیەکانی ڕژێمی داگیرکەرەوە لە ٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٢٣ـوە تا ئێستا ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتۆتە٥٠ هەزار و ٣٥٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠شەهید و ٣٠٥ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە کە لەو ژمارەیە ٥٣ شەهید و ١٨٩ بریندار ڕۆژی یەکشەممە (رۆژی جەژنی ڕەمەزان لە فەلەستین) تۆمار کراون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانە مەیدانییەکانی غەززە لەم بارەوە وتی: زۆربەی ئەو شەهیدانە ژن و منداڵن.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕاشیگەیاند: هێشتا تەرمی ژمارێکی زۆر لە قوربانییەکان لە ژێر داروپەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکان و یان لە کوچە و کۆڵانەکاندا ماونەتەوە و تیمەکانی فریاگوزاری و ئورژانس نەیانتوانیوە دەستیان بگاتە ئەو تەرمانە.
لە بەیاننامەکەی ئەم وەزارەتخانەیەدا جەختیش لەوە کراوەتەوە: لە ١٨ی مارچەوە (٢٩ی ڕەشەممە) تا ئێستا هەزار و ١٠١ کەس شەهید بوون و دوو هەزار و ٣٥٩ کەسیش بریندار بوون.