ئادار 31, 2025 15:27 Asia/Tehran
  • ئانڕوا: ڕادەی ئاوارەبوون لە کەرتی ڕۆژاوا بێ وێنەیە

بەڕێوەبەری ناوەندی فریاگوزاری بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوا ڕایگەیاند کە ئەم ڕێژە ئاوارەبوونی زۆرەملێیە لەم ناوچەیە لە ساڵی 1967ـەوە تا ئێستا لەوێنەی نەبینراوە.

بەڕێوەبەری ئانڕوا لە کەرتی ڕۆژاوا ڕایگەیاند: یاسا نوێیەکانی ئیسراییل چالاکییەکانمان لاواز دەکات. ڕژێمی داگیرکەر دوای هێرشکردنە سەر ناوەندەکانی ئانڕوا، پەیوەندی نێوان ئێمە و بەرپرسانی ئەم ڕژێمە قەدەغە دەکات.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: کارمەندانی ئانڕوا ئێستایش هەر لە ناوەندەکانی ڕاگرتن و پشکنین لەلایەن سەربازانی ڕژێمی داگیرکەرەوە فشاریان دەخرێتە سەر.

ئەم بەرپرسە باڵایەی ناوەندی فریاگوزاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی وتیشی: بڕیاری ئیدارەی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی یارمەتییە دەرەکییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکانی ناچار کردووە بڕیاری سەخت و نەخوازراو بدات.

سەرپەیڤ