مەرجی حەماس بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی
یەکێک لە ڕێبەرانی حەماس ڕایگەیاند: بەو مەرجەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە کەرتی غەززە ئازاد دەکرێن کە شەڕی ژینۆساید و بەرەکوژی لەم کەرتە ڕابگیردرێ.
"سامی ئەبووزەهری" یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: ئەگەر ڕادەستکردنی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی ببێتە هۆی وەستانی پەلامارەکان و کۆتایی هاتنی ژینۆساید لە غەززە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆوە، ئەوا حەماس بەبێ هیچ شک و گومانێک ئەو کارەی دەکرد.
ئەبووزەهری جەختیشی کرد، حەماس پێشوازی لە هەر پلانێک دەکات کە ببێتە هۆی وەستانی شەڕ و کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانی گەلی فەلەستین. بەم حاڵەشەوە ئەم بزووتنەوەیە ناچێتە ژێڕ باری مەرجەکانی نەتانیاهۆ کە بریتین لە چەکداماڵینی بەرخۆدان و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان لە غەززە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆکوەزیرانی ئیسراییل بە هەڵە پێیوایە دەتوانێت بەبێ وەستاندنی پەلاماری سەربازی، دەستبەسەرکراوانی بگەڕێنێتەوە و خۆی دزیوەتەوە لە درێژەپێدانی دانوستانەکانی پەیوەست بە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربڕ.