هەژماری شەهیدانی غەزە گەیشتە 50 هەزار و 669 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە هەژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر کەرتی غەزە گەیشتووەتە 50 هەزار و 669 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند لە ئاکامی پەلاماری ئەرتەشی تیرۆر بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری ساڵی ڕابردووی زایینی تا ئێستا 50 هەزار و 669 کەس شەهید کراون . ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو هەروەها تەرمی 60 شەهید گوێزراوەتەوە بۆ نەخوشخانە هەروەها لەم ماوەیدا 162 کەسیش بریندار بوونە . هەروەها لە 18 مارسەوە و لە شەپولی نوێ پەلامارەکان بۆسەر غەزەش 1309 کەس شەهید و 3184 کەسیش بریندار بوونە هێشتا هەزاران کەسی دیکەش لە کەرتی غەزە بێ سەر و شوێن بوونە و یان لە ژێر دارو پەردوودا ماونەتەوە .
هاوکات گەمارودراون لە ناوچەی شوجاعیە هەڵکەوتوو لە ڕوژهەڵاتی شاری غەزە ڕایانگەیاند بە هۆی پەلاماری ئاسمانی و توپخانەیی توندی ڕژێمی زایونی ناوێرن ماڵەکان و خێوەتەکانیان بە جێ بێڵن.
ڕێپورتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەو شتەی وا لە غەزەدا ڕوو دەدات شەڕ نییە بڵکوو کوشتاری بە کۆمەڵە و هیچ پشتیوانیەک لە گیانی فەلەستینیەکان ناکرێت. فڕانچێسکا ئاڵبانیز ڕێپورتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مڕوڤ لە سەرزەوینەکانی فەلەستین وتی : ئەرتەشی ئیسرائیل هیچ سنوورێک دانانێ بۆ کوشتنی فەلەستینیەکان لە غەزە و بەڵگەکانی هاوپەیوەند بە کوشتنی فریاگوزاران لە کەرتی غەزە بە دەس سەربازانی ئیسرائیلی حەشار دراون.
جاگان چاپاگین سکرتێری گشتیی فدڕاسیونی نێونەتەوەیی کومەڵی خاچی سوور و مانگی سوورییش وێڕای ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایونی دژی هێزەکانی فریاگوزاری لە کەرتی غەزە وتی نابێ ڕێگا بدرێت ئەو پەلامارانە ببێتە بابەتێکی ئاسایی .