نیسان 07, 2025 13:44 Asia/Tehran
  •  کاردانەوە نیشان دان بە سوتاندنی پەیامنێرانی فەلەستینی لە خێوەتی خۆیان لە خان یونسی غەززە

سوتاندنی پەیامنێرانی فەلەستینی لە خێوەتەکەیان لە خان یونسی غەززە جەنایەتێکی ئاشکرایە ودادگەی نێودەوڵەتی دەبێ زێدەی بکات بە دۆسیەی جەنایەتەکانی سەرۆکانی داگیرکاری زایۆنی.

ئەنجومەنی پەیامنێرانی فەلەستینی لە بەیاننامەیەکدا پەلاماری ئاسمانی دوژمنی زایۆنی بۆسەر خێوەتی پەیامنێران لە خان یونیس لە باشووری کەرتی غەززەی بەجەنایەتێکی ئاشكرا زانی وڕایگەیاند : ئێمە پیداگری ئەکەین کە سوتاندنی پەیامنێرانی فەلەستینی لە خێوەتەکەیان لە خان یونس جەنایەتێکی ئاشکراو تۆکمەیە و دادگەی نێودەوڵەتی دەبێ زێدەی بکات لە دۆسیە جەنایەتکارانەکانی سەرۆکانی داگیرکەری زایۆنی ودەبێ بە پیی یاساووڕیسای نێودەولەتی سزا بدرێن .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: جێبەجێ کرانی جەنایەتی سوتاندنی پەیامنێران لەلایەن فڕٶکە شەڕکەرەکانی زایۆنی بەشێوەی راستەوخۆ ولەبەرامبەر کامێراکان، سوکایەتی کردن بە مرۆڤایەتی وبنپێکردنی ئاشکرای تەواوی باێخە مرۆڤایەتیەکانە ،چونکە کۆشتنی ٢١٠ پەیامنێری فەلەستینی لە یەک ساڵ ونێو لە شەڕی بەرەکۆژی لە دژی خەڵکی فەلەستین لە غەززە وتەنانەت قەڵاچوو ولەناوبردنی سەدان بنەماڵەی فەلەستینی بەس نەبوو هەتا کۆمەڵگەی جیهانی کاردانەوە پیشان بدات.  

 

 

سەرپەیڤ