نیسان 07, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • شەهید بوونی ٥٧ فەلەستینی تر لە غەززە/ ژماری شەهیدان گەیشتە ٥٠ هەزارو ٧٥٢ کەس

لە دڕێژەی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە هەژماری شەهیدانی فەلەستینی لە سنووری پەنجاهەزارو ٧٥٢ کەس تێپەری .

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٥٧ کەس لە کەرتی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنی شەهید بوونە و١٣٧ کەسی تریش برینداربوونە.  لەکاتی دەستپێکرانی دەستدرێژکاریە نوێکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر غەززە لە ١٨ی مارسی ٢٠٢٥ هەتا ئێستاکەیش هەزارو سێسەد و نەوەد و یەک  کەس شەهید وسێ هەزارو چوارسەد و سی و چوار  کەسی تر برینداربوون. بە هەژمار کرانی ئەم شەهیدانە ، ژماری شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ وهاوکات لەگەڵ دەستپێکرانی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا هەتا ئێستاکەگەیشتووەبە پەنجا هەزارو ٧٥٢ کەس وژماری  بریندارانیش گەیشتووەتە ١١٥ هەزار و٤٧٥ کەس. 

سەرپەیڤ