مانگرتنی سەرانسەری لە ڕۆخی خۆرئاوایی بۆ ڕاگرتنی جینوساید لە غەززە
لە وەڵام بە بانگهێشت نامەی مانگرتنی گشتیی دوابەدوای جەنایەتی زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە دانیشتووانی زۆربەی شارەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی ئەمڕۆ دەستیان دایە مانگرتنی سەرانسەری .
شارومەندانی فەلەستینی لە ڕۆخی خۆرئاوایی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە خەڵکی غەززە وشەرمەزار کردنی جەنایەتی زایۆنیەکان لە بەیانی ئەمڕٶ هەموو کاروباری خۆیان داخستووە ودوکان ، دامەزراوە ، بەشی پەروەردە و فێرکاری ، بەشی گەیاندن وگواستنەوەی گشتیی، ، .... هەموویان داخستووە. فەلەستینیەکانی دانیشتووی شارۆچکەی ئەلعیساویە لە قودسی داگیرکراو دەستیان دایە مانگرتن وجەنایەتی زایۆنیەکان و جینوساید لە غەززەیان شەرمەزار کرد. دانیشتوانی شارۆچکەی سەعیر لە باکووری ئەلخەلیلیش بۆ پشتیوانی کردن لە غەززە وشەرمەزارکردنی جەنایەتی ڕژێمی زایۆنی لەکەرتی غەززە دەستیان دایە مانگرتنی سەرانسەری. شارومەندانی فەلەستینی دانیشتووی نابلۆس لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایش بۆ پشتیوانی لە غەززە و شەرمەزارکردنی جەنایەتی قیزەونی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە دەستیان دایە مان گرتنی سەرانسەری. شارۆچکەی " بەیت عینون" هەڵکەوتوو لە باکووری ئەلخەلیل وڕامۆڵڵا لە پشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین وشەرمەزارکردنی جینوساید لە غەززە شایەتی مان گرتنی سەرانسەریە.
دانیشتوانی تولکەرم یش هەروەک شارەکانی تری ڕۆخی خۆرئاوایی بۆ پشتیوانی کردن لە غەززە وشەرمەزار کردنی جەنایەتی قیزەونی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە دەستیان دایە مان گرتنی سەرانسەری.