وشداری تووندی نەتەوە یەکگرتووەکان لەحاند ژینۆساید و کارەساتی مرۆیی لە غەززە
نیسان 08, 2025 15:12 Asia/Tehran
شارەزایانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وشدارییان دا کە غەززە خەریکە ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی بێ وێنە دەبێتەوە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەدوای پێشێلکردنی ئاگربڕ لە ١٨ی مارسەوە پەلامارەکانی ئیسراییل چڕتر بووەتەوە و غەززە لە تیاچوونی بەتەواوەتی نزیک بۆتەوە .
ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی فریاگوزار کوژراون و بەڵگەگەلی سەلمێنەری ڕوودانی ژینۆساید، لەسێدارەدانی بەدەر لە چوارچێوی یاسایی و لەگۆڕنرانی بەکۆمەڵی خەڵکی بێ تاوان لەبەردەستدایە. نەتەوە یەکگرتووەکان چیتر ناتوانێت گیانی هێزەکانی بپارێزێت و ڕێگا نادرێ بە پشکێنەرە نێودەوڵەتییەکان بچنە ناو غەززە.