جەنایەتی نوێی زایۆنییەکان لە غەززە
ئەرتەشی داگیرکەری ڕژێمی زایونی لە نوێترین جەنایەتی خۆیدا گەڕەکی شوجاعیە لە ڕوژهەڵاتی شاری غەزەی بە بەکارهێنانی چەکی نوێ بۆردمان کرد و زیاتر لە 80 فەلەستینی شەهید و بریندار کرد
ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی غەززە چەکێکی نوێی لە دژی فەلەستینییەکان بەکارهێنا و زیاتر لە ٨٠ کەس شەهید یا بریندار بوون. بریندارانی ئەم پەلامارە دڕندانە بە گشتی تووشی سووتان و بڕانی ئەندامانی جەستە بوون. ڕژێمی داگیرکەر منداڵانی کەرتی غەززە دەکاتە ئامانج. بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، پەلاماری دڕندانەی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی غەززە بە یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانی جینۆساید ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە لەم تاوانەدا، سوپای تیرۆریستی ڕژیمی داگیرکەر بە بۆردومانی ناوچەیەکی پڕ لە خەڵکی مەدەنی و پەنابەر کە بە گشتی ژن و منداڵ بوون ، کۆمەڵکوژییەکی بەربڵاوی ئەنجامداوە. حەماس هۆشداریدا لەوەی ئەم تاوانە دڕندانەیە کە لە بەر چاوی جیهان و بە ئامانجی جینۆساید و تۆڵەسەندنەوەی سادیستانەی خەڵکی سڤیل ئەنجام دەدرێن، بێ وەڵام نامێننەوە. بزووتنەوەی حەماس داوای لە سەرانی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کرد کە هەموو ڕێگەیەکی گوشار بەکاربهێنن بۆ ئەوەی دەستبەجێ شەڕەکە ڕابگرن و گەمارۆکە هەڵبوەشێننەوە و تاوانباران دادگایی بکەن. لە ئەنجامی پەلامارەکانی سوپای زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا ٥٠ هەزار و ٨٤٦ کەس شەهید بوون. تا ئێستاش هەزاران کەسی دیکە بێسەروشوێنن و لەناو داروپەردووی کەرتی غەززەدا گیریان خواردووە. وەزارەتی تەندروستی فەلەستین پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ٦٠ هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە بەهۆی بەدخۆراکی لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانن و داخستنی دەروازەکانی غەززە بۆ ڕێگری کردن لە گەیشتنی یارمەتی و خۆراک و دەرمان ئەم کێشانەی قەیراناویتر کردووە.