قەیرانی برسیەتی لە غەززە
ئانڕوا ڕایگەیاند : هەر ڕۆژێک کە بەبێ خۆراک و ئاو لە کەرتی غەززە تی دەپەڕێت ، ئەم کەرتە بەرەو قەیرانێکی توندی برسیەتی هان ئەدات .
ئایناس حەمدان" بەڕێوەبەری نوسینگەی ئاژانسی ئانڕوا لە غەززە وتوویەتی پێشگیری کردن لە هاتنی یارمەتیەکان بۆ غەززە ، دەرنجامی نالەباری هەیە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس کە لەژێر بایکۆت وبومبارانی توند دان . ئایناس حەمدان وتی: کەرەسەو ئامێری پزیشکی ومادەی خواردەمەنی لە کەرتی غەززەیش ڕوولە تەواو بوونە، وقەیرانی ئینسانی یش لە باری ئەمنیەتی خۆراک ولەباری دۆخی تەندروستی ڕوولە خراپتر بوون دایە./. کاربەدەستانی ئیسرائیلی هەوڵ وتەقالاکانی ڕێکخراوەکانی مرۆڤ دوستانە بۆ هەماهەنگ کردنی ناردنی یارمەتی بۆ غەززەیان ناکارامه کردووه وئێمە خوازیاری لابردنی بایکۆت وگەمارۆی غەززە وئیزنی هاتنی خێراو بێ وەستانی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ ئەم ناوچەیەین .