نیسان 10, 2025 16:56 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ژماری شەهیدان لە غەززە و بەردەوامکرانی پەلاماری داگیرکەران

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو تەرمەکانی ٤١ شەهید وهەروەها ١٤٦ بریندار گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەم کەرتە.

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین بە دەربڕینی نیگەرانی لە دژواریەکانی فریاکەوتن ، ڕایگەیاند کە هێشتا ژمارێک لە قوربانیەکان لە ژێرداروپەردوی بیناکان  لە شەقامەکان ماونەتەوە وهێزەکانی فریاکەوتن وبەرگری شاربە هۆی توندبوونی بوومبارانەکان توانایی دەسڕاگەیشتن بەوانیان نیە. فڕٶکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی هەروەها باکووری ڕەفەح و ڕۆژهەڵاتی خان یونیس یان چەندجار بوومباران کردووە. ژماری شەهیدانی دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئەم کەرتە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە بۆ ٥٠ هەزارو ٨٨٧ شەهید بەرزبوویەوە. 

سەرپەیڤ