نیسان 11, 2025 19:10 Asia/Tehran

لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرناوچە جوراوجورەکانی غەزە لانیکەم 12 فەلەستینی گیانی خۆیان لە دەس دا کە دە کەسیان ئەندامانی بنەماڵەیەک بوونە .

 فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ماڵێک لە خان یونسیان کردە ئامانج کە بە هۆیەوە دە ئەندامی بنەماڵەیک  شەهید بوون  لە دەیر ئەلبەحریش  پەلامار کرایە سەر کومەڵێک لە فەلەستینیەکان  و دەیان کەس شەهید و بریندار بوون  وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزەش ڕایگەیاند  ڕۆژی  ڕابردوو  لانیکەم 40 کەس شەهید  و بریندار بوونە   بەو ئامارە  کۆی گشتیی شەهیدان لە 7 ئوکتوبری  2023 تا ئێستا  گەیشتووەتە  51 هەزار کەس  . دەسدرێژی  زەوینی  ڕژێمی  زایونی  بۆ سەر باشووری لوبنانیش هەروا  درێژەی هەیە بە جورێ کە ژومارێک   لە هێزەکانی   ڕژێمی ز ایونی  گەیشتوونەتە  ناوچی ئەلوەزانی   لە باشووری لوبنان . داگیرکاران  شارۆچکەی  عەیتا ئەلشەعەبیان  داوەتە بەر پەلاماری   توپخانەیی  ڕژێمی زایونی  بە بێ سەرنج دان   بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ   و جێ بە جێ نەکردنی  بەڵێنەکانی خۆی ڕوژانە ناوچەکانی باشووری لوبنان دەکەنە  ئامانج . ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان  لە حاڵێکدا توندتر بووەتەوە  کە ئەمریکاش بە پەلامار کردنە سەر یەمەن خەساری  لەو وڵاتە داوە  . فڕوکە شەڕ کەرەکانی   ئەمریکا  ئەمڕو   10 ناوچەی جوراوجور   لە سەنعایان  کوتاوە . ئەوە  لە حاڵێکدایە کە  شەوی  ڕابردوو ڕێبەری  ئەنساڕوڵڵای  یەمەن  لە وتارێکدا   جەختی کرد بوو کە ئەمریکیەکان ناتوانن هێزی  سەربازی  ئێمە  لاواز  بکەن .

سەرپەیڤ