نیسان 13, 2025 17:11 Asia/Tehran
  • خۆڕاگریی غەززە درۆنێکی ئیسراییلی خستەخوارەوە

خۆڕاگریی فەلەستین باسی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەران لە ڕۆژهەڵاتی غەززە و هەروەها هێرشکردنە سەر بارەگای فەرماندەیی سوپای داگیرکەر لە ڕەفەح دەکات.

گوردانەکانی قودس کە باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینییە، هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە بە مووشەکی ١٠٧ هێرشی کردۆتە سەر ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سوپای دوژمن لە ناوچەی عەوەزوڵا لە کەمپی بینا لە باشووری ڕەفەح . گوردانەکانی قودس هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە بە گوللەهاوەن هێرشی کردۆتە سەر مۆڵگەی هێزەکانی زایۆنیش. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی باسی کۆنترۆڵکردنی دوو درۆنی سیخوڕیی سوپای ئیسراییل لە ناوەڕاستی کەرتی غەززەی کرد.

سەرپەیڤ