حەماس : ئامادەین لە بەرامبەر ئاگربڕ و کشانەوەی داگیرکەران لە غەزە هەموو گیراوەکان ئازاد بکەین
لە درێژەی هەوڵە دیپلوماتیکەکان بۆ کوتایی دان بە شەڕ لە غەززە یەکێک لە کاربەدەستانی باڵای بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند ئەو بزووتنەوەیە ئامادەیە هەموو گیراوانی زایونی لە بەرامبەر ڕاگیرانی شەڕ و پاشەکشێ ڕژێمی زایونی ئازاد بکەن
تاهیر نونو، لە ڕێبەرانی بزووتنەوە ی حەماس ڕایگەیاند: ئەم بزووتنەوەیە ئامادەیی تەواوی هەیە بە مەرجی ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ و کشانەوەی تەواوەتی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەیەکی جیددی ئاڵوگۆڕی گیراوەکان ، هەموو زیندانیانی زایۆنیستی ئازاد بکات. ئەلنۆنۆ بە ئاماژە بە دواکەوتنی ڕژێمی زایونی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکان ڕایگەیاند: کێشە لە ژمارەی زیندانییەکان نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە داگیرکەران لە بەڵێنەکانیان پاشگەز دەبنەوە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست پەکدەخەن و پێداگرن لەسەر درێژەدان بە دەستدرێژیەکان. سەرچاوەیەکی باڵای بزووتنەوەی حەماس هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بزووتنەوەکە لە بەرانبەر گوشارەکاندا ملکەچی دانانی چەکی خۆڕاگری نابێت.