بەرز بوونەوەی هەژماری شەهیدانی کەرتی غەزە بۆ 50 هەزار و 983 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند هەژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە گەیشتووەتە 50 هەزار و 983 کەس
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ئەمڕو ڕایگەیاند لە شەو و ڕوژی ڕابردوودا 39 هاووڵاتی دیکەی فەلەستینی لە پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە شەهید بوونە و 118 کەسی دیکەش بریندار بوونە . ئەو وەزارەتخانەیە ڕایگەیاند کە هێشتا ژومارێک لە قوربانیانی لە ژێر دارو پەردوو دا ماونەتەوە و هێزەکانی فریاگوزاری و بەرگری ناو شار بە هۆی توند بوونەوەی بوردمانەکان توانایی دەس ڕاگەیشتن بە بریندارانی نیە .
لە 18 مارسی 2025 و بە دوای دەسپێکی خولی نوێ پەلاماری زایونیەکان بۆ سەر کەرتی غەزە هەزار و 613 فەلەستینی شەهید و چوار هەزار و 233 کەسیش بریندار بوونە . ڕژێمی زایونی لە حەوتی ئوکتوبری 2023 شەڕ دژی کەرتی غەەزی بە دوو ئامانجی سەرەکی لەناو بردنی بزووتنەوەی حەماس و گەڕانەوەی گیراوەکانی زایونی لەو ناوچە دەس پێی کرد بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئامانجەکانیان .