وێنەی دڵتەزێنی نوێژ کردنی باوکی فەلەستینی لەسەر تەرمی 6 کوڕەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i437928-وێنەی_دڵتەزێنی_نوێژ_کردنی_باوکی_فەلەستینی_لەسەر_تەرمی_6_کوڕەکەی
باوکێکی فەلەستینی لەسەر تەرمی شەش کوڕی کە لە پەلاماری ئاسمانی ئەرتەشی داگیرکەری زایونی لەناوەندی غەزە شەهید بوونە نوێژی مردووی خوێند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2025 04:16 Asia/Tehran

باوکێکی فەلەستینی لەسەر تەرمی شەش کوڕی کە لە پەلاماری ئاسمانی ئەرتەشی داگیرکەری زایونی لەناوەندی غەزە شەهید بوونە نوێژی مردووی خوێند.

لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا وێنەیەک لە غەززەوە بڵاوکرایەوە کە جارێکی دیکە دڵی هەر مڕوڤێکی  ئازادیخواز  ئازار دەدات. لەم وێنەیەدا باوکێکی فەلەستینی لە ڕێ و ڕەسمی  بە ڕێکرانی تەرمی  6 کوڕەکەی کە لە پەلاماری  ئاسمانی ڕژێمی زایونی  بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە دێر ئەلبەڵح  لە ناوەندی کەرتی غەززە شەهید بوون نوێژی مردووی خوێند .