بەردەوامی بۆردومانکرانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی غەززە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەرەوە
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٥١ هەزار کەس.
بەهۆی هێرشی مووشەکیی کۆپتەرێکی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خێوەتەکانی پەنابەران لە ناوچەی بەیتلاهیا لە باکووری غەززە، ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی ١٧ شەهید گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان. هەروەها لەم ماوەیەدا ٦٩ کەسیش بریندار بوون. بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی هەزار شارۆچکەنشینی زایۆنیش بە پشتیوانیی هێزی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر گۆڕەپانی حەوش و حەساری مزگەوتی ئەقسا.
سەرچاوە لوبنانییەکانیش باسی پەلاماری درۆنیی تازەی ڕژێمی زایۆنییەکان کردووە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە باشووری لوبنان کە لە ئەنجامدا کەسێک شەهید بووە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. خۆڕاگری فەلەستینیش ئۆپەراسیۆنێکی تازەی دژ بە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە ئەنجام داوە. سەرایا ئەلقودس ڕایگەیاندووە کە خەباتکارەکانی بە بۆمبی ساقیب تانکێکی ئیسراییلیان تەقاندوۆتەوە کە هاتبووە نێو یاریگای ئەلمەنتار لە ڕۆژهەڵاتی ئەلشوجاعییەی شاری غەززە. هاوکات ڕێکخراوە جۆربەجۆرەکان بە وشداریدان لەحاند ڕوودانی کارەساتی مرۆیی بێ وێنە لە غەززە، ڕاشیانگەیاندووە کە ئەم کەرتە ڕێک کەوتۆتە نێو جەهەنەمەوە و بە هۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسراییل، خەڵکی غەززە بەردەوام ئاوارەن و هیچ شوێنێکی ئەمن و بێوەی شک نابن پەناتی بۆ ببەن.