92 شەهید لە غەزە لەماوەی 48 کاتژمێردا -ژوماری شەهیدان گەیشتووەتە 51هەزارو 157کەس
لە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایونی لە کەرتی غەزە 92 فەلەستینی دیکە شەهید بوون
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ئەمڕو ڕایگەیاند لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا 92 کەسی دیکە لە کەرتی غەزە شەهیدبوونە و 219 کەسیش بریندار بوون. لە کاتی دەسپێکی دەسدرێژی نوێ ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە لە 18 مارسی 2025 تا ئێستا هەزار و 783 کەس لەو ناوچە شەهید و 4 هەزار و 683 کەسی دیکەش بریندار بوون .ژوماری شەهیدانی کەرتی غەزە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 و هاوکات لە گەڵ دەسپێکی ئوپڕاسیونی باهوزی ئەقسا گەیشتوەتە 51 هەزار و 157 کەس و ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 116 هەزار و 742 کەس . بەرلەوەش ئاژانسی فریاگوزاری و کار دیتنەوە بۆ ئاوارەکانی فەلەستینی ئانڕوا ڕایگەیاند بوو یارمەتیە خوراکی و دەرمانی و سووتەمەنیەکان و خێوەتەکان لە بازگەکانی کەرتی غەزە ڕاگیراون چونکوو ڕژێمی زایونی حەوت هەفتەیە کە بەری گرتووە بە گەیشتنیان بو ئەو ناوچەیە .