نیسان 21, 2025 08:15 Asia/Tehran

وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە درێژەی جەنایەتی زایۆنیەکان لەم ناوچەیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٣٩ کەس شەهید و٦٢ کەسی تریش بریندار بوون .

لەکاتی دەستپێکرانی قۆناخی نوێ جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە لە بەرواری هەژدەی مارسی ٢٠٢٥ هەتا ئێستاکە، هەزارو٨٦٤ کەس شەهید وچوارهەزارو٨٩٠ کەسی تر برینداربوون. بە هەژمار کرانی ئەم شەهیدانە، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ وهاوکات لەگەڵ دەستپێکرانی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا هەتا ئێستاکە گەیشتە ٥١ هەزارو٢٤٠ کەس وژماری برینداران یش گەیشتە ١١٦هەزارو ٩٣١ کەس. جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس لە کەرتی غەززە بەردەوامە وهەروا کەسانی ناسەربازی وژێر خانەکان دەکەونە بەرپەلامار وبومبارانی قورس وئەمە لە دۆخێکدایە کە دۆخی مرۆڤی ڕۆژ بۆ ڕۆژ کارەساتبارتر دەبێت. هاوکات میدیاکانی زایۆنیستی ئەمڕۆ لە برینداربوونی دوو نزامیی زایۆنیست لە ناوچەی" بەیت حانون" لە باکووری کەرتی غەززە هەواڵیان دا/. 

سەرپەیڤ