بەرز بوونی ژوماری شەهیدانی غەززە
نیسان 23, 2025 16:36 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤٤ فەلەستینی شەهید و بریندار بوون و ژمارەی شەهیدانی شەڕی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستین بۆ ٥١ هەزار و ٣٠٥ کەس بەرزبووەتەوە
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٩ فەلەستینی شەهید و ١٠٥ کەسی دیکەش برینداربوون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ١٨ی مارسی ٢٠٢٥ەوە ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتووەتە هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٥٥ کەس. وەزارەتی تەندروستی غەززە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بە درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە، کۆی گشتی شەهیدانی ئەم شەڕە بۆ ٥١ هەزار و ٣٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١١٧ هەزار و ٩٦ کەس زیادی کردووە.