گیانلەدەسدانی نزیکەی 18 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە
بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە شەهیدبوونی نزیکەی 18 هەزار منداڵی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند و داوای هەڵگرتنی هەنگاوی خێرا ی کرد لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە بۆ ڕزگارکردنی بەشی تەندروستی لە کەرتی غەززە.
دکتۆر مونیر ئەلبەرەش، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی تەندروستی غەززە، ڕاپۆرتێکی لەبارەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە پێشکەش کرد و ڕایگەیاند کە لە سەرەتای دەستدرێژییە سەربازییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 17 هەزار و 954 منداڵ و 12 هەزار و 365 ژن شەهید بوونە . ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی داگیرکەری زایونی بە ئەنقەست خێوەتی پەنابەرانی فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری غەززە دەکەنە ئامانج. ئەلبەرش ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٥٢ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە و ١٧ منداڵی دیکەش بەهۆی سەرمای توندەوە گیانیان لەدەستداوە.