نیسان 25, 2025 18:01 Asia/Tehran
  • تازەترین جەنایەتی زایۆنیەکان/ پێنج ئەندامی بنەماڵەیەک لە کەرتی غەززە شەهید بوون

ژێدەرە هەواڵیەکان ڕایانگه یاند پێنج فەلەستینی تر لە بۆردومانی خێوەتی فەلەستینیەکان لە باشووری کەرتی غەززە شەهید بوونە.

لەپەلاماری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆژئاوای خان یونیس  ، پێنج ئەندامی بنەماڵەی ئەبو تەعیمە ، باوک ، دایک وسێ منداڵەکەیان شەهید بوونە . ژمارەیەک یش برینداربوونە. هاوکات زکری ئەبو قەمەر بەڕێوەبەری گشتیی دەرمانخانەکانی وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین وتی : هۆی قەیرانی کەمبوونی دەرمان وکەرەسەی پزیشکی لە غەززە ، بۆ ڕزگارکردنی گیانی نەخۆشان ناچار بوونە لە دەرمانە ماوە بەسەر چووەکان کەڵک وەربگرن. لە ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ هەتا ئێستاکە ٥١ هەزار و٣٥٥ فەلەستینی لە جەنایەتی زایۆنیستەکان لە غەززە شەهید بوونە. 

سەرپەیڤ