نیسان 26, 2025 15:19 Asia/Tehran
  • ئوپڕاسیونی سەرکەوتووانەی گوردانەکانی قەسام - چەکدارانی زایۆنی لە بۆسەی خۆڕاگری

باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە بۆسەیەکی ورد لە باکوری غەززە بۆ سەر سەربازانی زایۆنی بڵاوکردەوە، لەو ڕەوتە دا کۆمەڵێک سەربازی زایونی کرانە ئامانج

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی خوڕاگری  ئیسلامی  حەماس   وێنەگەلێکیان لە بۆسە نانەوەیەکی  سەرکەوتووانە دژی  چەکدارانی    ڕژێمی ز ایونی   لە شەقامی   عودە  لە ڕوژهەڵاتی  بەیت حانوون  بڵاو کردەوە . ئەو ئوپڕاسیونە  لە چوارچێوەی    زەنجیرە  ئوپڕاسیونی  شکاندنی شمشێر  و بە کەڵک وەرگرتن لە تفەنگی  تایبەتی  ناسراو بە  ئەلغوول ئەنجام درا . لەو وێنەگەلە توانایی   جەنگی  هێزەکانی قەسام بە باشی  دیارە . خەباتکارانی  فەلەستینی  توانیان  هێزەکانی دوژمن  کە بە نیازی  پێشڕەوی لە ناوچە بوون  بە وردی بکەنە ئامانج و زەبریان لێی بدەن . ئەبوو عوبەیدە  وتەبێژی  سەربازیی گوردانەکانی قەسامیش  وتی خەباتکارانی  ئێمە  لە بوسەگەلێکی بەربڵاو  لە ناوچەی غەزە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی  دوژمنی زایونی  ئامادەن  .

سەرپەیڤ