شەهادەتی 56 کەسی دیکە لە غەززە - هەژماری شەهیدان گەیشتە 51 هەزار و 495 کەس
نیسان 26, 2025 18:20 Asia/Tehran
لە درێژەی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی غەززە 56 فەلەستینی دیکە شەهید کران .
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند لە درێژەی پەلامارەکانی زایونیەکانی بۆ سەر کەرتی غەزە لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو 56 کەسی دیکە لە غەززە شەهید بوون و 108 کەسی دیکەش بریندار بوون بە ژوماردنی ئەو شەهیدانە هەژماری شەهیدانی فەلەستینی لە کەرتی غەزە گەیشتە 51 هەزار و 495 کەس . لە کاتی دەسپێکی قوناغی نوێی دەسدرێژکارییەکان بۆ سەر غەززە لە 18 مارسی 2025 تا ئێستا 2 هەزار و 11 کەس شەهید و 5 هەزار و 483 کەسی دیکەش بریندار بوونە . لە چلەمین ڕۆژی دەسپێکردنەوەی پەلاماری زایونیەکان بۆ سەر غەززە فڕوکە شەڕ کەرەکانی ئەو ڕژێمە ئەمڕو درێژە ئەدەن بە بوردمانی توندی بەشگەلێکی جوراوجوری باشووری ئەو ناوچە .