نیسان 26, 2025 17:44 Asia/Tehran
  • لە غەززە پێداویستی خۆراک تەواو دەبێت/زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس مەترسی مردنی بەکۆمەڵیان لەسەرە

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان داوە کە پێداویستی خۆراک لە غەززە تەواو بووە و زیاتر لە دوو ملیۆن و 200 هەزار کەس لەو کەرتە بە هۆی برسێتی و قات و قڕی گیانیان لەدەست دەدەن.

نووسینگەی  ڕاگەیاندن لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی داوە کە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە لە  سەرووبەندی  مردنی بەکۆمەڵدان بەهۆی برسێتی بەربڵاوەوە، هەروەها گەیشتنی دەستبەجێی یارمەتییەکان و دامەزراندنی دەروازەیەکی مرۆیی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی زیاتر لە دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە غەززە زۆر گرنگە. لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، دوای تۆمارکردنی ٥٢ حاڵەتی مردن بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە کە ٥٠ کەسیان منداڵن، برسێتی لە غەززە بووەتە  ڕاستییەکی  تاڵ. زیاتر لە ٦٠ هەزار منداڵ لە غەززە بەدەست بەدخۆراکییەکی توندەوە دەناڵێنن و زیاتر لە ملیۆنێک منداڵی فەلەستینی تووشی  برسییەتی بوونە .

سەرپەیڤ