بەرنامەی جیهانیی خۆراک: غەززە، بەرەوڕووی قەیرانە
بەرنامەی جیهانیی خۆراک ئەمڕۆ یەکشەممە، خوازیاری گەیشتنی خواردەمەنی بۆ کەرتی غەززە بوو.
بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕایگەیاند، دوو ملوێن کەس لە غەززە پێویستیان بە یارمەتیی خۆراک و خواردەمەنی هەیەو بارودۆخ لە غەززە، قەیراناوییە.
بەرنامەی جیهانیی خۆراک هەروەها پێی داگرت: ئێمە پێویستیمان بە هاتنی خێرای خۆراکە بۆ کەرتی غەززە، بارودۆخی کەرتی غەززە، یەکجار شپرزەیە. بەرلەوە، نووسینگەی حکومەتیی ڕاگەیاندن لە غەززە ڕایگەیاند: "ئێمە وشداریی دەدەین لەحاند درێژەی کارەساتی مرۆیی لەبەر داخرانی تێپەڕگەکان لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە. زیاتر لە دوو ملوێن و ٤٠٠هەزار کەس لە کەرتی غەززە لەبەر برسێتی بەرەوڕووی مەترسیی مردنن.
سەرۆکی ئۆفیسی هاواهەنگیی کاروباری مرۆییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینیش وێڕای باسکردنی دۆخی شپرزەی غەززە، وتی: "بارودۆخ لە غەززە، لە ڕۆژانی داهاتوودا قەیرانی دەبێ، کەسانێک کە بە بۆمب و گولـلە ناکوژرێن، هێدی هێدی دەمرن". ناوبراو وتیشی؛ نەخۆشخانەکانی غەززە لەبەر نەخۆشی زۆر، جمەیان دێ و پاشەکەوتە دەرمانییەکان خەریکە تەواو دەبن، خەڵک برسین، بەدخۆراکی ڕوو لە زیادبوونە، هەمارگەلی خۆراک بەتاڵ بوون، نانەواخانەکان داخراون و چێشتخانە گشتییەکان بەزوویی لەکار دەکەون. هەروەها لەبەر نەبوونی سووتەمەنی و ئیمکانات، دابینکرانی ئاو و گواستنەوەی زبڵ و خاشاک نامومکینە. خەڵکی غەززە پێیان وایە، ئەوەی وا لە غەززە ڕوو دەدا، شەڕێکی ئاسایی نیە، بەڵکوو، "لەناوبردنی بەرەبەرەی ژیانی فەلەستینیەکانە" کە تادێ لەبەر چاوی جیهانیاندا، بەڵگەمەندو دێکۆمێنتاری دەکرێ.