نیسان 28, 2025 16:29 Asia/Tehran
  • حەماس : کۆتایی شەڕ مەرجی ئازادکرانی هەموو گیراوانی زایۆنییە

یەکێ لە ڕێبەرانی حەماس بە ڕەت کردنی ئیدعا وبانگەشەکانی نتانیاهۆ لەمەڕ ئەمەکە خۆڕاگری فەلەستین ڕێککەوتنی گشتداگری بۆ گۆڕینەوەی گیراوەکان ڕەت دەکاتەوە، جەختی کرد لە باتی کۆتایی تۆکمە وتەواوی شەڕ وپاشەکشەی داگیرکەران لە غەززە، گرێبەستی گۆڕینەوەی گیراوان تۆکمە دەکرێت.

مەحمود مەرداوی وتی: نتانیاهۆ کاتێک کە دەڵیی خۆڕاگری فەلەستین خۆڕاگری گشتداگر ڕەت دەکاتەوە، قسەی   درۆ ئەکات. حەماس هەڵوێستی ڕووونی خۆی لەمەڕ ئامادەیی بۆ  واژو کردنی  ڕێککەوتنێکی گشتداگر کە ببێتە هۆی ئازادی هەموو گیراوانی زایۆنیست لە باتی ئاگربڕ وپاشەکەشەی هێزەداگیرکەرەکان لە غەززە ، ڕاگەیاندبوو. 

ناوبراو جەختی کرد : حەماس هەموو کات ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە لە باتی ڕاگرتنی شەڕ، چوونە دەری داگیرکەران لە کەرتی غەززە، دەستپێکرانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە وهاتنی یارمەتیەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی گشتداگر، هەموو گیراوانی زایۆنی  لە بەرامبەر ئەوژمارە دێلە  کە دیاری کراون ،  ئازاد بکات. 

سەرپەیڤ