نیسان 29, 2025 15:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی بۆمبارانکردنی خێوەتی ئاوارەکان لە غەزە

سەرباری تێپەڕینی چەندین مانگ لە دەستپێکرانی شەڕ بە دژی کەرتی غەزە، ڕژێمی زایۆنیی هێشتاش درێژە دەدات بە هێرشە بە ئەنقەستەکانی بۆ سەر کەسانی سڤیل بە تایبەت ژنان و منداڵان.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیی ئەمڕۆ خێوەتی ئاوارە فەلەستینییەکان لە خانیۆنسیان بۆمباران کرد کە بە هۆیەوە چوار کەس شەهید و زیاتر لە سی کەسیش برینداربوون.  لە ماوەی شەوورۆژی ڕابردوودا تەرمی پەنجا و یەک شەهید ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراوە .  هەروەها لەو ماوەیەدا سەد و سێزدە کەسیش بریندار بوونە .  وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەزە ڕایگەیاندووە ژوماری شەهیدەکان بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیەوە ، گەیشتووەتە پەنجا و دوو هەزار و سێ سەد و شێست و پێنج کەس .  بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین "حەماس" لە بەیاننامەیەکدا هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان و خیوەتی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەزەی بە سووکایەتی بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و دامودەزگەکانی سەر بەو ڕێکخراوەیە ، پێناسەکرد.

سەرپەیڤ