77فەلەستینی دیکە لە غەززە شەهید بوون / ژمارەی شەهیدان گەیشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس
لە درێژەی پەلامارە دڕندەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە، کۆی گشتی شەهیدانی ناوچەکە لە ٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٣ گەیشتووەتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس.
. وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٧٧ فەلەستینی دیکە شەهید بوون و ٢٧٥ کەسی دیکەش بریندار بوون بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەرەتای قۆناغی نوێی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە لە ١٨ی مارسی ٢٠٢٥ تا ئێستا دوو هەزار و ٣٩٦ فەلەستینی شەهید بوون و شەش هەزار و ٣٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. لە هەمان کاتدا، یائیر لاپید، سەرۆکی ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنی زایۆنیستی، بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی کابینەی ڕژیمی زایونی گرت و شەڕی بەردەوامی دژ بە کەرتی غەززەی بە بێ ئەنجام ناوبرد و درێژەدانەکەی بە هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئابووری و گرانی لە ناوچە داگیرکراوەکان هەڵسەنگاند. سەرۆکی ڕەوتی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایونی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆک وەزیران . ناوبراو بە ئاماژە بە شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە وتی: ئەم شەڕە نەگەیشتووەتە هیچ ئەنجامێک و تا ئێستا هیچ ڕێگا چارەیەکی ڕاستەقینەی بۆ نەخراوەتەڕوو. تاکە هۆکاری مانەوەی کابینەی ئێستا لە دەسەڵات، ترس لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانیە.