زۆربوونی ژماری شەهیدانی غەززە
May 04, 2025 14:20 Asia/Tehran
وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەرمی چل شەهید و ١٢٥ بریندار گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.
بە دەسپێبوونی قۆناغی تازەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی غەززە لە هەژدەی مارسی ٢٠٢٥ـەوە تا ئیستا، دوو هەزار و ٤٣٦ کەس لە غەززە شەهید بوونە و شەش هەزار و ٤٥٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون. بە زێدەکردنی ئەم هەژمارە، ژماری گشتیی شەهیدانی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبرەوە، گەیشتۆتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس. ئەوە لە کاتێکدایە کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی لە چل و هەشتەمین ڕۆژی دەسپێبوونەوەی شەڕی غەززەدا هەر بەردەوامە.