May 05, 2025 15:22 Asia/Tehran
  • شەهیدبوونی ٣٢ فەلەستینی دیکە لە غەززە - ژماری شەهیدان گەیشتۆتە٥٢ هەزار و ٥٦٧ کەس

لە درێژەی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەزە ژوماری شەهیدانی ئەو کەرتە لە حەوتی ئوکتوبری 2023 وە تا ئێستا گەیشتووەتە 52 هەزار و 567 کەس .

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین  لە غەزە ڕایگەیاند  کە لە ماوەی 24 کاتژمێری  ڕابردوو 32 کەس لەو ناوچە شەهید  و 119 کەسی دیکەش بریندار بوونە . بە دەسپێکی  قوناغی نوێی دەسدرێژکاری  ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەزە  لە 18 مارسی 2025 وە تا ئێستا  2 هەزار و 459 کەس شەهید و 6 هەزار و 569 کەسی دیکەش بریندار بوونە . سەرچاوە  فەلەستینیەکان  ڕایانگەیاند  لە ئاکامی   پەلامارە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر چەن یەکەی نیشتەجێیبوون  لە ناوچەی کەرامە و ماڵێک  لە ئەلسەلاتین  هەڵکەوتوو  لە باکووری  ڕوژئاوای کەرتی غەزە جگە  لەوەی کە  لانیکەم  19 کەس  شەهید بوون  15  کەسی  دیکەش بریندار بوون .

سەرپەیڤ