May 05, 2025 16:46 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونی ڕێگری دەکات لە هاتنە ناوەوەی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان بۆ ناوچەکە و تا ئێستا زیاتر لە ١٦ هەزار منداڵ لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایونیدا شەهید بوون.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکەر تەنیا بە چەکی کوشندە خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانج، بەڵکوو زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی لە کەرتی غەززە بە برسی ڕاگرتووە. وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو: "منداڵانی کەرتی غەززە یان بەهۆی پەلامارەکانەوە یان بەهۆی بەدخۆراکی و نەبوونی دەرمان و چارەسەرەوە گیانیان لەدەست دەدەن و ژماری منداڵی شەهیدیش لەم ناوچەیە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٦ هەزار منداڵ". ڕژێمی زایۆنی منداڵان و ژنانی دووگیانی لە هەموو پێداویستی و چاودێری پزیشکی بێبەش کردووە.  ئەم ڕژێمە  بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە هاتنی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان بۆ ناو غەززە. تا ئێستا ٥٧ منداڵ لە کەرتی غەززە بەهۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە.

سەرپەیڤ